AP ١٤٠١ گوڵان ١١ ٠٩:٥٨

پاش ڕێککەوتنی ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق؛

ڕێگاکانی چوارگۆشەی ئەمنیەتی لە حەسەکە کرانەوە

ڕێگاکانی چوارگۆشەی ئەمنیەتی لە حەسەکە کرانەوە

ئاسایشی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕێگاکانی گەییشتن بە مەیدانی ئەمنیەتی لە شاری حەسەکە کە لە کۆنترۆڵی حکومەتی سووریایە، کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە، دوای هەواڵی ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی خۆسەری سووریا و حکومەتی سووریا، هێزە ئەمنییەکانی ناسراو ەب ئاسایش ڕێگاکانی گەییشتن بە مەیدانی ئەمنیەتی شاری حەسکە کە لەم دواییەدا داخرابوون، کردەوە.

نزیک بە دوو هەفتە پێش، ئاسایش لە وەڵام بە گەمارۆدانی گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەن لەلایەن سوپای سووریاوە، هەموو ڕێگاکانی ڕۆییشتن بە مەیدانی ئەمنیەتی ژێر کۆنترۆڵی هێزە دەوڵەتییەکانی دیمەشق لە ناوەندی شاری حەسەکە و قامیشلۆیان داخست.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری حەسەکە بە مێدیاکانیان ڕاگەیاند: ئاسایش پۆستەکانی پشکنینی کە لە ئەم دواییەدا کردبووەوە، لابردووە و کۆیانی کردووەتەوە.

غسان خەلیل فەرمانداری حەسەکە وتی: ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوەی ئەرێنی لە نێوان نوێنەرانی حکومەت و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە چاوەدێری ڕووسیا لە شاری حەلەب و شاری قامیشلۆ بەڕێوە چوو کە بووە هۆی لابردنی گەمارۆی ناوچەی ئەمنیەتی حەسەکە.

News ID 41772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha